بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی چڕوپڕ سەبارەت بە ساختەکارییەکان لە هەڵبژاردنەکان و پێشێل کردنی بەردەوامی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق، داوای لێپرسینەوە لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد.
ناوبراو لە ئەو نامەیەدا کە بۆ سەرۆکی دادستێنی عێراقی ناردووە، کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی بە تاوانی هەڵبژاردنی دژی زۆربەی گرووپە سیاسییەکان و بەربژێرە سەربەخۆییەکان و هەروەها ساختەکاری لە دەنگەکان و لەبەرچاونەگرتنی بە ئەنقەستی بەندەکانی یاسای هەڵبژاردنەکان تاوانبار کرد.
Your Comment